ەم ڕۆژگارەی ئێستادا ڕەنگە دیکۆری خانووەکان بەشێوەیەکی بچوک دروست بکرێت، چونکە هەمیشە خانووی بچوک باشتر خاوێن دەکرێتەوە و زوو گەرم دەبیت و ساردیش دەکرێت کەشی نێو ژوورەکانی، لەهەمانکاتدا بە کەلوپەلێکی کەم پڕدەبێتەوە.بۆ ئەوەی دیکۆر و دیزانی ماڵەکەت گەورە دەرکەوێت پێویستە ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکەیت:

1-هەوڵبدە دیواری ماڵەکەت یان ژوورەکان ڕەنگی کراوە بن، چونکە ڕەنگی کراوە ژوورەکە فراوان دەردەخات.

2-ئەگەر لەزگەی دیوار بەکارهێنا، ئەوا نەخشی بچوک و ورد هەڵبژێرە.

3-چوارچێوەی دەرگای ژوورەکان و دەرگاکانیش هەمان ڕەنگی دیوارەکە بێت.

4-ئاوێنەی گەورە بەکاربهێنە.

5-پەردەکانت مەودایەکی بچوک داگیر بکات.

6-ڕەنگی نێوان پەردە پەنجەرەکانت ڕێکبخە بەشێوەیەک بگونجێ، یەک جۆری قوماش بەکاربهێنە.

7-فەرشەکە هەوڵبدە سادە بێت یان نەخش و وێنەکانی بچوک بێت و هێندە ئاڵۆز و قەرەباڵغ نەبێت.

8-ڕەنگی زەویەکەت داخراو بێت یان کراوە کاریگەری نییە.

9-واز لە دانانی فەرشی بچوک بهێنە لە سەرجەم بەشەکانی ماڵەکە، چونکە بچوکتر دەریدەخات.

10-هەوڵمەدە تەنها یەک بەش بە کەلوپەل و تاقم پڕبکەیتەوە و بەشێکی هیچی لێ نەبێت بەڵکو هەموو بەشەکان بە یەکسانی.

11-کەلوپەلی گەورە هەڵمەبژێرە بۆ ماڵەکەت، دوورکەوەرەوە لەبەکارهێنانی قوماش ڕەنگ کاڵ و قەڕەباڵغ بە وێنەی گەورە.

12-ئەگەر سەقفی ماڵەکەت بەرز بوو هەوڵبدە ڕەنگی کراوە بێت، سپی باشترینە.