پسپۆران و شارەزایانی تەندروستی لە ئەنجامی توێژینەوەیەکەوەئاشکرای دەکەن کە خەوتن زیاتر لە 99 کاتژمێر شەوانە نیشانەیەکی ڕوونە بۆ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر.

پسپۆڕان لە ڕاپۆرتێکی زانستیدا ئەنجامی تاقیکردنەوەیەک دەخەنەڕوو کە لەسەر زیاتر 2400 کەس ئەنجامدراوە بۆ ماوەی 10 ساڵ، دەربارەی ژمارەی کاتژمێرەکانی خەو و کاریگەریەکان و مەترسیەکانی.

بەپێی زانیاریەکان ئەو کەسانەی زیاتر لە 9 کاتژمێر دەخەون شەوانە، قەبارەی مێشکیان  بچوکترە و کاتێکی زیاتریشیان دەوێت بۆ چارەسەری بابەت و کێشەکان کاتێک بیردەکەنەوە، دکتۆر ماسیو باسی لە سەنتەری پزیشکی زانکۆی بۆستۆن دەڵێت “ماوەی خەوتن ئامرازێکی بەسوودە بۆ ئەوەی ئەگەر و پێشبینی تووشبوون بە خەڵەفاوی بکرێت لەکەسێکدا لەماوەی 10 ساڵدا”

زاناکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە گۆڕانکاری لە ژمارەی خەوتندا کاتێک لەهەرکەسێکدا ڕوودەدات، ئەوا نیشانەیەکی ڕاستەوخۆیە کە بەشی یادگای مێشک بەر زیان کەوتووە و ئەگەری تووشبوونی ئەو کەسە هەیە بە زەهایمەر واتە لەبیرچوونەوە، یان کەمبوونەوەی ئاستی لەبیرمانەوەی ڕووداوەکان، ئەمەش پەیوەندی بەپلە و پێگە و ئاستی بڕوانامەوە نییە، بەڵکو هەرکەسێک زیاتر لە 9 کاتژمێر خەوت ئەگەری تووشبوونیان بە خەڵەفاوی و زەهایمەر لە داهاتوودا شەش هێندە زیاترە لەکەسانی دیکە.